ڕێکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

ئاماژە، ڕێکخراوێکی قازانجنەویستی ناحکومییە، بۆ پێشخستنی توانا کەسییەکان و پەرەپێدانی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کاردەکات.
هەروەها دابینکردنی سەرچاوە و دەرفەت و پشتگیریی، لەپێناوی بنیادنانی ژیان و داهاتوویەکی باشتر.

دیدگای ئێمە

ڕێکخراوی ئاماژە، بە دیدێکی ڕوونەوە دەڕوانێتە داهاتوویەکی باشتر بۆ کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان. دەیەوێت بەرەو دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و یەکسان بۆ گشت چین و توێژەکان، هەنگاوی یەکلاییکەرەوە بنێت. ئاماژە بۆ ئەوە دروست بووە و بوونی هەیە ، تا هاوکار بێت لە گەیاندنی کۆمەڵگەی کوردستانی و ئێراقی بە کۆمەڵگەیەکی گونجاو و بەرفراوان بۆ هەمووان، بە کەمئەندام و خاوەن پێداویستە تایبەتەکانیشەوە. پشتیوان و پاڵپشت و داکۆکیکار دەبێت بۆ دابینکردنی مافەکانیان لە ڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە. داکۆکیکار دەبێت لە پاراستنی مافی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان.

ڕێکخراوی ئاماژە، هیوادارە لە (پانزدە تا بیست ساڵ) ـی داهاتوودا، بگاتە ئەو دیدگایەی هەیەتی و بەو ئامانجانە بگات کە دیاری کردوون.

وێنەیەک دەربارەی دیدگای ڕێکخراو

ئەرکی ئێمە

ڕێکخراوی ئاماژە، ڕێکخراوێکی مەدەنی ناحکومی قازانج نەویستە. بە شێوەیەکی گشتی کار لەسەر گەشەپێدانی مرۆیی دەکات بە تایبەتی گەشەپێدانی تواناکانی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان، لەناویشیاندا بە تایبەتی کەسانی کەمبیست.

ئەرکی ڕێکخراوی ئاماژە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی هۆشیار و بەرفراوانە، کە تێیدا کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان و نابیستان بە تایبەتی، بە شێوەیەکی ئاسایی و دوور لە جیاکاری و پێشێلکردنی مافەکانیان، بە کەرامەتەوە ژیان بکەن و هەلی یەکسانی خوێندن و کاردکردنیان بۆ دەستەبەر بکرێت و لە چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی کۆمەڵکەکەیاندا بەشدار بن.

ڕێکخراوی ئاماژە دەیەوێت لە ڕێگەی کاری مەدەنییەوە بە ئامانجەکانی بگات، وەک: هەڵمەتی هۆشیار کردنەوە و کۆڕ و سیمینار و کۆنفرانس و واژووی کۆکردنەوە و خۆپشاندان، پەیەوەندی ڕاگەیاندن و دروستکردنی ڕای گشتی لەرسەر ماف و داواکارییەکانی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان، لەگەڵ مافی مداڵان و ژنان و بەساڵاچووان و هەموو ئەو توێژانەی پێویستیان بەوە هەیە پاڵپشتی بکرێن بۆ دەستەبەربوونی مافەکانیان بە پێی ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و ئێراقی فیدراڵ.

وێنەیەک دەربارەی ئامانجی ڕێکخراو
وێنەی چەند کەسانێک بە شێوەی کارتۆنی

شێوازی کارکردنمان

لە ڕێکخراوی ئاماژە، باوەڕمان وایە کە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە پێویستی بە کاری کرداری و بەردەوام هەیە. لەبەرئەوە، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، میکانیزمێکی کارکردنی چالاک و گشتگیرمان داڕشتووە کە خۆی لەم بوارانەدا دەبینێتەوە:

  • پەروەردە و هۆشیاری:

    لە ڕێگەی کردنەوەی خول و وۆرکشۆپی گەشەپێدان، لەوانە زمانی ئاماژە، ئامانجمان بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و لێهاتوویی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەیە

  • داکۆکیکردن و فشاری مەدەنی:

    وەک دەنگێکی چالاکی کۆمەڵی مەدەنی، هەڵمەتی داکۆکیکردن ڕێکدەخەین و بە شێوازی ئاشتییانە فشار دروست دەکەین بۆ پاراستنی مافەکانی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییە گشتییەکان

  • هاوبەشی و بنیاتنانی پەیوەندی:

    کار دەکەین بۆ دروستکردنی پەیوەندیی ستراتیژی و هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامی و فراوانکردنی کاریگەریی پڕۆژەکانمان

کارەکانمان بە ژمارە

0

سوودمەند

زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سوودیان لە پڕۆژە و خولەکانمان وەرگرتووە.

0

هاوبەشی ستراتیژی

تۆڕێکی پتەومان لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراو و دامەزراوەی هاوبەش دروست کردووە.

0

وۆرکشۆپ و سیمینار

زیاتر لە ٥٠ وۆرکشۆپ و چالاکی و سیمیناری سوودمەندمان ڕێکخستووە.