دەربارەی ئێمە

چیرۆکی دامەزراندنمان

وێنەی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئاماژە

سەرەتای کارەکانمان بە چەند دەستپێشخەرییەکی کرداری دەستی پێکرد کە ئامانجمان خزمەتکردنی ڕاستەوخۆی کۆمەڵگەی نابیستان و کەمبیستان بووە. چالاکییەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر لابردنی بەربەستەکانی پەیوەندیکردن و باشترکردنی دەرفەتەکان بۆ ئەم توێژە چڕکرابووەوە.

لە کاتی کارەکانماندا بۆمان دەرکەوت کێشەکانی وەک کەمیی دەرفەت و پێویستیی بەرزکردنەوەی هۆشیاری، کێشەی هاوبەشن و تایبەت نین بە یەک توێژ. ئەم ئەزموونە وایکرد بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییەکی بەردەوام، ستراتیژی کارکردنمان فراوانتر بکەین.

وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەم تێگەیشتنە، بڕیاری فراوانکردنی پەیامی ڕێکخراوەکە درا. بەم هۆیەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوەکە بە ناوی «ڕێکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی» بە فەرمی تۆمار کرا.

لە ئێستادا، ئەرکمان بوارێکی گشتگیرتر دەگرێتەوە و پڕۆژەی هەمەچەشن لە بواری تواناسازی، هۆشیاری و داکۆکیکردن جێبەجێ دەکەین. ئامانجمان ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسانە بۆ هەموو تاکێک تا بتوانێت گەشە بکات و بەشداری لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتردا بکات.

هاوبەشەکان و تۆڕە پەیوەندییەکان

باوەڕمان وایە کە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بە کاری هاوبەش دەکرێت. لەبەرئەوە، بنیاتنانی تۆڕێکی پتەو لە پەیوەندی و هاوکاری بەشێکی سەرەکیی ستراتیژی کارکردنمانە.

هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوەکان

کار لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەکەین بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و باشترکردنی کاریگەری کارەکانمان.

هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکان

هەماهەنگیمان لەگەڵ دامەزراوەکاندا هەیە بە ئامانجی باشترکردنی سیاسەتە گشتییەکان و داگیرکردنی مافەکانی کۆمەڵگەی کەمئەندامان.

هاوکاریی ئەکادیمی و توێژینەوەیی

لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و توێژینەوەییەکان کار دەکەین بۆ ئەوەی چالاکییەکانمان بنگەی زانستیی پتەوتر هەبێت.

چالاکییە وەرزشییەکانی ئاماژە

تیمی تۆپی پێی ئاماژە لە پاڵەوانێتییەکدا

وەرزشی تۆپی پێ

ڕێکخراوی ئاماژە سەرپەشتی تیمێکی تۆپی پێی تایبەت بە نابیستان دەکات بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکان.

چالاکییەکانی وەرزشی ئەلیکترۆنی ئاماژە

وەرزشی ئەلیکترۆنی

وەرزشێکی دیکەی تەواو جیاواز. بەمزووانە!

هێما و پەیامی لۆگۆکەمان

لۆگۆی ڕێکخراوی ئاماژە

لۆگۆی ئاماژە گوزارشتە لە پەیامەکەمان. شێوەی دەستەکە هێمایە بۆ زمانی ئاماژە، کە ئامرازی سەرەکیی کارکردنمانە بۆ دروستکردنی پەیوەندی. گولەگەنمی دەوری دەستەکە نوێنەرایەتی گشتگیری و پاراستنی ئەو کۆمەڵگایە دەکات کە خزمەتی دەکەین. ڕەنگەکان گوزارشت لە هیوا، وزە، و ئارامی دەکەن کە هەوڵدەدەین بیبەخشین.